به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌هرام، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاماژه‌ی دا که ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته ڕۆژی پێشوو له‌گه‌ڵ سه‌تام جه‌دعان ده‌نده‌ح، باڵوێزی سووریا له عێراق دیداری کردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م دیداره دەندەح په‌یامێکی له لایه‌ن وه‌لید موعه‌لم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا ڕاده‌ستی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری کردووه که تێیدا داوای کردووه تاکوو هاوکات له‌گه‌ڵ به‌هێز کردنی په‌یوه‌ندییه‌کان ڕێچکه‌ی سنووری نێوان عێراق و سووریا که ده‌که‌وێته سه‌ر سنووری پارێزگای ئه‌نبار و ئه‌بوکه‌ماڵ بکرێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش له‌م دیداره جه‌ختی کردووه له سه‌ر په‌ره‌دان به هاوکارییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات و زیادی کردووه که قه‌یرانی وڵاتانی عه‌ره‌بی ته‌نیا به ڕێکاری سیاسی چاره‌سه‌ر ده‌کرێت و له کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیکه نابێت ده‌ستێوه‌ردان بکرێت.
ئه‌و هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که عێراق پشتیوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ کۆمکاری عه‌ره‌بی ده‌کات.
Your Comment